نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتی دەستی کردووە بە کڕینی کادیرانی کۆمەڵ

یەکێتی دەستی کردووە بە کڕینی کادیرانی کۆمەڵ

یەكێتی خەریکی كڕینی كادر و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری كوردستانە لە كەركووك و بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی كۆمەڵیش ئێستە راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتییە.

بەپێی زانیارییەكان،یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەڕێی دەستوەردان لە مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵ، سەرقاڵی كڕینی كادرانی ئه‌و حزبەیە و ماوەیەك لەمەوبەریش ڕێبوار سەید گوڵ بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی كەركووكی كۆمەڵ، بووە یەكێتی.

ڕێبوار سەید گوڵ ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دەڵێ، کە بە تەنیا پێوەندی بە یەكێتییەوە كردووە و ئێستە راوێژكارە لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی.

گوڵ دووپاتی کردەوە كە ئەوكاتەی ئەو چووەتە ناو یەكێتی بە تەنیا بووە. بەڵام دەڵێ، ئێستە ئاگەداری دۆخی كۆمەڵ نیم لە كەركووك كە كادرانیان پێوەندی بە هەر حزبێكەوە بكەن.

لەگەڵ ئەوەی یەكێتیی هیچ دەسەڵاتێكی سەربازی و ئیداری لە كەركووك نەماوە، بەڵام ئێستە دەیەوێ‌ بە دەستوەردان لە کاروباری حزبە كوردییە بچووکەکانی ئەو شارە، بڵێ هەم و لە کەرکووک شایانی باسم.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *