
له راپۆرتی ساڵانه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکادا هاتووه، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، منداڵان چه‌كدار ده‌كات و به زۆره‌ملێ ده‌یانباته ریزه‌كانی خۆی و ده‌یاننێرێته ناوچه‌كانی شه‌ڕ.
لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ئاشکراکراوە، پەکەکە سەدان منداڵی لە شنگال کردووەتەوە چەکدار و بوونەتە ئەندامی یەپەشە، کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە و بۆ شەڕ دەیاننێرنە تورکیا و چیای قەندیل.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە: “یەپەگە کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە، بەردەوامە لە چەکدارکردنی کوڕ و کچان کە تەمەنی هەندێکیان تەنیا 12 ساڵە”.