
عارف تەیفور دەڵێت، “به‌مزووانه چه‌ندان كه‌سایه‌تی و حزبی بچوك له سلێمانی دێنه ناو پارتی”، ئاماژە بەوەشدەکات، “خه‌ڵكی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتی هیچ كات به‌شدار نییه له‌و سته‌م و نادادی و ناسه‌قامیگیرییه‌ی كه له سلێمانی دروست بووه”.
عارف تەیفور، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاندووە، “به‌مزوانه چه‌ندان كه‌سایه‌تی و حزبی بچوك له سلێمانی دێنه ناو پارتی و به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه دۆخی سلێمانی خراپه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “خه‌ڵكی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتی هیچ كات به‌شدار نییه له‌و سته‌م و نادادی و ناسه‌قامیگیرییه‌ی كه له سلێمانی دروست بووه، پارتی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕه‌هایه، چیتر بێده‌نگ نابین له‌و سته‌مه‌ی كه له خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌كرێت و هه‌رچی هه‌یه ئاشكرای ده‌كه‌ین”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوەشدەخاتەڕوو، “هه‌ندێك حزبی بچووك و كه‌سایه‌تیی دیاری حزبی و كۆمه‌ڵایه‌تی له سنووری سلێمانی، به‌مزووانه دێنه ناو پارتی و له كاتێكی گونجاو‌دا ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ین