دوایین کۆبوونەوە لە ڕۆژی سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، لەنێوان هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، لە پیرمام بەڕێوەچوو. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەوکات، شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دۆسییەکی داواکارییەکانیان بۆ بەشداریی لە کابینەی داهاتوویی حکوومەت دابوویە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام هیچ ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی ناوخۆ: بە هاندانی دەستی دەرەكی و ناوخۆیی، كۆمەڵێک ئاژاوەگێڕ ڕێگای گوێڕیان گرت و تەقەیان بەسەر خەڵكەوە كرد و لە ئەنجامدا كەسێک گیانی لەدەست دا
وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئاژاوەگێڕییەكانی ئەمڕۆی ڕێگای گوێڕ ڕایگەیاند، كە ماوەیەكە بە دەستی دەرەكی و بە فیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت و بۆ ڕاگرتنی ئەو ئاژاوەگێڕییەش بەپێی یاسا مامەڵە دەكەین و چیتر ڕێگەنادەین سوود لە نیازپاكیی دامودەزگاكانی كوردستان وەربگیردرێت. ئەمڕۆ شەممە 29ـی 11ـی 2025، وەزارەتی ناوخۆی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەرهەمهێنانی گاز دەست پێدەکاتەوە و کارەبا دەگەڕێتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی گرنگی لەسەر دواپەرەسەندنی هێرشەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر بڵاو کردووەتەوە و ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتی: سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ پشوودرێژی و خۆڕاگرییان کە لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی چەند رۆژی ڕابردوو بۆ سەر ژێرخانی گازی هەرێمی کوردستان، تووشی کەمیی کارەبا بوونەوە. خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان بەگشتی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی لە پارێزگای شرنەخ بەشداریی لە چوارەمین سیمپۆزیەمی مەلای جزیزی دەکات
ڕۆژی شەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە سەردانێکیدا سەرۆک بارزانی گەیشتە پارێزگای شرنەخ و لەلایەن مونیر کارال ئۆغلو جێگری وەزیری ناوخۆی تورکیا و بیرۆل ئکیجێ پارێزگاری شرنەخ و محمد یارکا بەرپرسی شارەوانییەکانی شرنەخ بە گەرمی پێشوازی لێکرا، سەرۆک بارزانی لەوێدا بەشداری چوارەمین سیمپۆزیەمی مەلای جزیری لە پارێزگای شرناخ بوو، کە …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی کارەبا بۆ هاووڵاتییان: هەوڵ دەدەین بە زووترین کات کارەبا بگەڕێنینەوە بۆ ناو ماڵەکانتان
وەزارەتی کارەبا لەباری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و پچڕانی کارەبای شار و شارۆچکەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و دڵنیایی بە خەڵک دا، کە هەوڵ دەدەن بەزووترین کات کارەبا بگەڕێننەوە. ئەمڕۆ هەینی 28ی 11ی 2025، وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سوپاسی یەکە بە یەکەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات …
زیاتر بخوێنەوەبه فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانی چوارەمی نەخۆشانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران
وهزارهتى تهندروستى حكوومهتى ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ ههینی 28ى 11ى 2025 له ڕاگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانی چوارەم کە بریتیە لە 52 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی ۆوخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی …
زیاتر بخوێنەوەیۆنامی: نابێت دەستدرێژی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی قبوڵ بکرێت
یونامی لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەرەسەندنە ئەمنییەکان خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بەوە داوە، ئەو هێرشە جگە لەوەی زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دەگەیەنێت، هاوکات هەڵگری پەیامێکی نەرێنی و مەترسیدارە کە ڕاستەوخۆ دژایەتیی چەمکی فیدراڵیزم دەکات لە وڵاتەکەدا. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەسەڵاتە …
زیاتر بخوێنەوەباڵیۆزخانەی ئەمریكا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكات
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، بە توندی هێرشەكەی سەر کێڵگەی غازیی كۆرمۆڕی بە “هێرشێكی تیرۆریستی” ناوبرد و داوای لە حكوومەتی عێراق كرد هەنگاوی بەپەلە بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی بگرێتەبەر، ڕاشیگەیاند كە ئامانج لەو هێرشانە تێكدانی سەقامگیریی عێراق و كردنەئامانجی وەبەرهێنانی ئەمەریكایە لە هەرێمی كوردستان. لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوی كردووەتەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا پێگەیشت . بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، “هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، بە توندترین شێوە، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و پشتیوانیی ئەمەریکای …
زیاتر بخوێنەوەلە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت، سەرۆك وەزیرانی عێراق هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی حكوومەت، سەرۆك وەزیرانی عێراق هێرشی سەر کۆرمۆر شەرمەزار دەکات سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێ گەیشت و بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/11/2025، مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە