نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەکەن فەرمان بەران دەوام نەکەن

ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەکەن فەرمان بەران دەوام نەکەن

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ یاداشتێكه‌وه‌ وا له‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ سنووری‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌وام نه‌كه‌ن و خۆیشیان نایشارنه‌وه‌ كه‌ ئه‌و داواكارییه‌یان هه‌یه‌.

یاداشتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا داوا ده‌كه‌ن فه‌رمانبه‌ران هه‌موو ڕۆژێك ده‌وام نه‌كه‌ن، بیانوویشیان بۆ ئه‌وه‌ ته‌مویلی‌ 79%ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌ و پێیان وایه‌ كه‌مه‌.

ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ مووچه‌كانیان به‌ لێبڕینه‌وه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك و 800 هه‌زار دیناره‌، به‌شێكی‌ زۆریان ده‌وام ناكه‌ن و به‌ مانگ ناچنه‌ ئه‌نجوومه‌ن. هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوو كه‌مترین كۆبوونه‌وه‌ی‌ كردووه‌.

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ پێی‌ باشنه‌بوو ناوی‌ بڵاو بكرێته‌وه‌، ڕایگەیاند:” داواكاری‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ ده‌وام رێكبخرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران رێكی‌ خستووه‌ته‌وه‌.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وام كاریگه‌ری‌ خراپی‌ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ هاووڵاتییان ده‌بێ و له‌وكاتانه‌ی‌ ده‌وام نۆره‌ (ته‌ناوب) بووه‌، خه‌ڵێكی‌ زۆر نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *