نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا بارودۆخی عێراق تاووتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا بارودۆخی عێراق تاووتوێ دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بەگشتی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئوسترالی لە هەرێم و یارمەتیدانی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرا.

بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەمینەی خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ ناوچەکانیان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *