
ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه بوو، سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه گوازرایه‌وه بۆ زیندانه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی له سلێمانی.
ناسح كه به‌هۆی ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌ڵه‌بجه گیراوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، قینی یه‌كێتی له‌و ڕۆژنامه‌نووسه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه چه‌ندان جار ڕه‌خنه‌ی له به‌رپرسانی ئه‌و حزبه گرتووه.
مه‌ریوان عه‌بدولڕه‌حیم برای ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم، ڕایگەیاند، ئێسته ناسیح گوازراوه‌ته‌وه زیندانه‌كانی سلێمانی و بڕیاری زیندانی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بۆ ده‌رچووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له نۆی حوزه‌یران ناسیح گیراوه و دواتر بڕیار دادگامان ته‌میزكرده‌وه، به‌ڵام دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی بڕیاری دا سزای شه‌ش مانگ زیندانییه‌كه‌ی په‌سه‌ند بكرێ.
برایه‌كه‌ی ناسیح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، دوای گیرانی ناسیح به چه‌ند ڕۆژێك نێردراوه بۆ زیندانه‌كانی سلێمانی، له‌كاتێكدا خۆی دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌یه.