نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاوڵاتیانی پێنجوێن..یەکێتی هاوکاری پەکەکە دەکات باج و سەرانەی زۆرە ملێمان لێدەسێنن

هاوڵاتیانی پێنجوێن..یەکێتی هاوکاری پەکەکە دەکات باج و سەرانەی زۆرە ملێمان لێدەسێنن

لە تەواوی گوند و مەرزە لاوەکییەکانی بازرگانی، چەکدارانی پەکەکە هەن و لەژێر ناوی جۆراوجۆر سەرانە وەردەگرن. هاووڵاتییانیش نیگەرانن و بەهۆی بێدەنگیی لایەنی پێوەندیدارەوە بە ناچاری باج دەدەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای پێنجوێن کە نەیویست ناوی ببرێت،ڕایگەیاند: “لە تەواوی ئەو مەرزە لاوەکییانەی هەیە لە سنووری قەزای پێنجوێن لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەکدارانی پەکەکە هەن و بە زۆرەملێ سەرانە لە کاسبکاران وەردەگرن.”

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ” لە گوندەکانی سیاگوێز، وێنە، کانی خان، سەیرانبەن، نزارە، چەمەک و سپیلکێ بنکە و بارەگای پەکەکە هەیە و سەرانەی زۆرەملێ وەردەگرن”.

دەشڵێت، ڕۆژانە چەکدارانی پەکەکە لە وەرگرتنی سەرانە لە هاووڵاتییان و بازرگانان داهاتێکی زۆر کۆ دەکەنەوە، هیچ کەس بۆی نییە لە باج و سەرانە خۆی بدزێتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکە گوتیشی: “هاووڵاتییان و بازرگانان لە ناچاری سەرانە بە چەکدارانی پەکەکە دەدەن، چونکە هەرچەندە داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان کراوە چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە و ڕێگە نەدەن پەکەکە باجیان لێ وەربگرێت، بەڵام بە دەمیانەوە نەهاتوون”.

سەرچاوەکە زیاتر زانیاری دا و گوتی: “هاووڵاتیان زۆر بێتاقەت و ناڕازین، بەڵام ئەگەر بێت و سەرانە نەدەنە بەشی وەرگری باجی پەکەکە، ئەوە لە لایەن چەکدارەکانەوە تەقەیان لێ دەکرێت، تەنانەت ئاژەڵدارانی ناوچەکە دەبێت سەرانە بدەن”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *