نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / میدیای فه‌رمی یه‌كێتی و تاقمی خیانه‌تكار هه‌واڵی درۆ له‌سه‌ر مووچه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

میدیای فه‌رمی یه‌كێتی و تاقمی خیانه‌تكار هه‌واڵی درۆ له‌سه‌ر مووچه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵی میدیای تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر و میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بەدرۆ كەوتەوە.

میدیای فەرمیی یەكێتی و میدیای تاقمە خۆفرۆشەكە، دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە مووچەی ئەم مانگە دوادەكەوێت و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت لەسەر پلانی خۆی بەردەوام بێت و هەموو ٢٥ی مانگێك مووچە دابەش بكات.

دوای چەند كاتژمێرێك، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بڵاوی كردەوە، سبەی هەینی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەست پێ دەكات و دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە كە حكوومەت پابەندە هەر سی رۆژ جارێك مووچە دابەش بكات. گوتیشی: “ئێمە لە هەموو كەسێك زیاتر لە خەمی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانداین.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *