
ئەفسەرێكی پلەداری پۆلیس لە گەرمیان لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیانەوە، كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانە، خراوەتە زیندانەوە،بههۆی ئهوهی كاری نایاسایی بۆنهكردووه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانەوە دهست كهوتووه،ئەفسەرێكی پلەداری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەناوی (جەلال جومعە)، كە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانی كەلار بووە، لەلایەن عەمید محەمەد فایەق، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیانەوە زیندانی كراوە و ئێستە لەلایەن پۆلیسی گەرمیان دەست بە سەرە و زیندانی كراوە.
” بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رووبەرووی ئەو ئەفسەرە بووتەوە و بە كەمتەرخەم تۆمەتباری كردووە، ئەویش گوتویەتی تۆ داوات كردووە كاری نایاساییت بۆ بكەم لە رێگەی پۆستەكەمەوە كە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانی بووم.