نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جەعفەر شێخ مستەفا هۆشداری لە شەڕی نێوان پەکەکە و پێشمەرگە دەدات

جەعفەر شێخ مستەفا هۆشداری لە شەڕی نێوان پەکەکە و پێشمەرگە دەدات

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە ئەو شەڕە روونەدات و ئەو خوێن ڕشتنە لێرەوە بوەستێت، دەشڵێت “ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان، بۆ هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لەسەر نییە؟”

شێخ جەعفەر شێخ لە پەکەکە دەپرسێت “بۆچی تەنها لەو قەوارەیەی هەرێمی کوردستان چالاکییەکانیان چڕ کردووەتەوە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیادنراوە و پاساو دەدەن بە تورکیا هێرشیان بکرێتەسەر! ئێمە لەگەڵ هاتنی هیچ هێزێکی بێگانە نین کە سنوور و سەروەرییەکانی هەرێمەکەمان ببەزێنێت، لە هەمان کاتیشدا رێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرین کە لە خاکی هەرێمەکاندا گیرساونەتەوە و رێگامان داون کار و چالاکیی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین کە ببنە مایەی شەڕ و ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهیدکردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا”.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *