نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌ده‌یان كادر و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند

به‌په‌له‌: به‌ده‌یان كادر و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند

دەست لەكاركێشانەوە لەناو بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە، ئەمجارەیان 69 ئەندامی تری ئەو حزبە لە هەولێر دەستیان لەكار كێشایەوە كە بازنەیەكی تەواوی شارۆكەیەك پێك دەهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی حوزەیران، بەپێی نووسراوێكی 69 ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان، دەست لەكاركێشانەوەیان لەو حزبە ڕاگەیاندووە و وازهێنانیان لە كارەكانیان ئاشكرا كردووە.

لە بەیاننامەیەكی ئەندامانی ئەو حزبەش كە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە هاتووە، بۆ رای گشتی، ئێمە كۆمەڵێك هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆران لەسەر ئاستی شارۆكەی شەقڵاوە لە بازنەیەك، بەتێكڕای دەستە و ئەندامان و هەڵسووڕاوانمان، بڕیارمان دا دەست لە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵگرین و چیتر لەناو ئەو بزووتنەوەیە درێژە بەخزمەتكردن نەدەین، هیچ پێویستیش بەروونكردنەوە ناكات و هۆكارەكان دیار و ئاشكران.

دەست لەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامانەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە، سەرەتای ئەو مانگە 63 ئەندامی تری ئەو بزوتنەوەیە دەستیان لەكار كێشایەوە و وازهێنانیان لە بزووتنەوەكە ڕاگەیاند.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *