نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ چۆن شه‌قامی سلێمانی كۆنتڕۆڵ كردووه‌ زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

په‌كه‌كه‌ چۆن شه‌قامی سلێمانی كۆنتڕۆڵ كردووه‌ زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

ڕێكخراوە سێبەرەكانی سەربە پەكەكە بە كارئاسانی یەكێتی، شەقامەكانی سلێمانی كۆنترۆڵ كردووە و كەی بیەوێ چالاكییەكانی خۆی ئەنجام دەدات.

ڕێكخراوە سێبەرەكانی سەربە پەكەكە كە خۆی لە گەنجانی وڵاتپارێز و تەڤگەری ئازاد و چەند ڕێكخراوێكی تری سێبەر دەبینێتەوە، شەقامەكانی سلێمانییان كۆنترۆڵ كردووە و ئامانج و بەرنامەی پەكەكە بڵاو دەكەنەوە، بۆ ئەوەش هیچ ڕێگرییەكیان لێ نەكراوە.

ڕزگار ئەژی گۆران ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ڕاگەیاند، راستییەك هەیە كە ناتوانرێ خۆی لێ لابدەین، ئەوەیە كە ڕێكخراوەكانی سەربە پەكەكە دۆخی سلێمانییان قۆستووەتەوە و خۆیان لە هەموو چالاكییەكدا دەبیننەوە، بۆ ئەوەش جۆرێك لە ڕێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی هەیە.

ئەو گوتی، ئەو ڕێككەوتنەی نێوان پەكەكە و یەكێتی لەم گرژییانەی ئەمدواییەی نێوان پێشمەرگە و پەكەكەدا بە زەقی دەركەوت، كە بە ئاشكرا پشتیوانیان لە پەكەكە دەكرد.

باسی لێوە كرد، زۆرجار پەكەكە لەڕێی ئەو ڕێكخڕاوانەوە چالاكییەك دەكات، مەرامی یەكێتیشی لە پشتە، بەڵام لە ڕێی پەكەكەوە دەریدەبڕێت، بۆیە پەكەكە دەرفەتی باشی بۆ ڕەخساوە كە چالاكی ئەنجام بدات و شەقامەكانی سلێمانی كۆنترۆڵ بكات.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *