
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له ڕێگه‌ی نوسین و چاوپێكه‌وتنه تهلهفزیۆنییهكانییهوه باسی له‌وه كرد، لاهوور جه‌نگی ده‌یه‌وێت بی كوژێت و پێ وتووه نا ماقولیت كرد.
ئه‌مڕۆ عه‌تا سه‌راوی له فه‌یسبووكی خۆی وێنه‌ی خۆی و لاهوور جه‌نگی و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بڵاو كردووه‌ته‌وه نوسیویه‌تی له‌گه‌ڵ كاك عیماد ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی كۆبوومه‌وه قسه‌ی دڵی خۆمان كرد.
چاودێران پێیان واییه سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی ناو یه‌كێتی بووه‌ته عه‌یبه ئێسته له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن جنێو به‌یه‌ك ده‌ده‌ن به‌یانی وێنه‌ی هاووڕییانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی عه‌تا سه‌راوی وتی لاهوور جه‌نگی پێ وتووم ناماقولیت كردووه، منیش ده‌ڵێم خۆت ناماقولیت كردووه.