
پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له سه‌ره‌تایی دروستبوونیان و جێگربوونیان له شاخه‌كانی كوردستان ده‌ستیان كرد به فڕاندنی منداڵی كورد له ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان و شۆردنه‌وه‌ی مێشكیان و كردنیان به چه‌كدار.
یوسف زیاد، به‌رپرسی پێشووی ڕاگه‌یاندنی په‌كه‌كه ده‌ڵێ 25 ساڵ له ناو به‌كه‌كه پله‌ی جۆراوجۆرم هه‌بووه،له‌و ماوه‌یه‌ی له ناو په‌كه‌كه بووم، چه‌ندین كرداری نامرۆڤانه‌م به‌دی ده‌كرد هه‌میشه‌ش دژی كرداره‌كان ده‌وه‌ستامه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه پێیان ده‌وتم چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
زانیاری زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێ، تلیاك خۆر و تلیاك فرۆشم بینی، مه‌شق پێكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی منداڵم بینی، به بارمته گرتنی هاوڵاتی سڤیلم بینی، دیل كوشتنم بینی، چه‌ته‌گه‌رایی و سه‌رانه وه‌رگرتن له‌خه‌ڵكم بینی.
له باره‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه له ناو په‌كه‌كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ،سوكایه‌تیم به ئاینی ئیسلام بینی، به‌د ڕه‌وشتیم بینی، تیرۆر و ته‌قینه‌وه و بۆمبڕێژكردنم بینی.
په‌كه‌كه هاوكاری ده‌زگا موخابه‌راتییه‌كانی ده‌وڵه‌تانه، ده‌ڵێ،كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی سوریا و توركیا و عێراق و ئێران و حزب الله ی لوبنان بینی.
منداڵ فڕاندن له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ڵێ ،یه‌كێك له كاره قێزه‌وه‌نه‌كانی په‌كه‌كه ڕفاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سه‌دان و هه‌زاران منداڵ بوو، دواتر مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و بۆمب ڕێژكردن. ،چه‌ند جارێك ڕه‌خنه‌م له‌م ڕه‌فتاره نا لۆژیكییانه‌ی په‌كه‌كه ده‌گرت، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له‌وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كه‌ی مندا پاساوایان ده‌هێنایه‌وه بۆ ڕفاندنی منداڵ به‌بیانووی چاندنی هه‌ستی به‌رگریكردن و دووباره په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه.