نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆ دەبێتەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆ دەبێتەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌لجیكا، دوێنێ پێنجشەممە گه‌یشته‌ یۆنان و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هەینی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دوێنێی میدیای حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەو سەردانەد لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه‌كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بەتایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌سینا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لجیكا كۆ بووه‌وه‌.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *