
بەپەلە:پەکەکە ڕێکخراوی سیخوری لە کوردستان دروست دەکات
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان پارتی باس له‌وه ده‌كات، په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستانیش ده‌بێته كێشه و ئێسته له هه‌رێمی كوردستان كار دروستكردنی رێكخراوی جۆراوجۆر ده‌كات.
جیهاد حه‌سه‌ن دۆسكی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، په‌كه‌كه جگه له هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئاڵۆزكردنی به‌شه‌كانی تری كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یش پلانی هه‌یه به رێنوێنی دوژمنانی كوردستان هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان تێكبدات.
زیاتر گوتی، دروستكردنی حزب و رێكخراوی سێبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، باشترین به‌ڵگه‌یه كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان خۆی بسه‌پێنێ.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه په‌كه‌كه به‌هاوبه‌شی و هاوكاری دوژمنانی كورد كار ده‌كات و خه‌ریكی راكێشانی سوپای وڵاتانی تره بۆ ناو خاكی هه‌رێم.
به‌پێ زانیارییه‌كان ده‌ست چركه كه‌وتووه، په‌كه‌كه 10 ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای هه‌یه له سنوری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه،له كابینه‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌وه‌ها بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر چركه “پێوه‌ندی به سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕێن هیوا قه‌ڕه‌نی كرد ،وتی به‌ڵێ ڕێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه به ناوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كارده‌كه‌ن و مۆڵه‌تی كاركردنیان له حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، كار ده‌كه‌ن و ناتوانین ڕێگریان لێبكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردنیان هه‌یه.