نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌وفاكته‌رانه‌ ماون كورد بڕیاری ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی دا

ئه‌وفاكته‌رانه‌ ماون كورد بڕیاری ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی دا

چوار ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا 25 ئەیلوولی 2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت. سیاسەتمەدارێکی کورد ئاماژە بەوەدەکات ئێستاش ئەو فاکتەرانە وەک خۆی ماون کە وای لە کورد کرد ئەوکات بڕیاری ریفراندۆم بدات.
ئەبوبەکر عەلی، سیاسەتمەدار راگەیاند: “لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە، پاساو بۆ دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبووە، بەڵکو پاساوی ئەوە نەبووە باشووری کوردستان بە زۆر بە عێراقەوە بلکێندرێت، هەروەها پاسای ئەوە نەبووە، چوارەم نەتەوەی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای عەرەب و فارس و تورک، کە کوردە و قەوارەی ناوچەکە پێکدەهێنێ بێ قەوارەبێت”.
ئەو فاکتەرانەی وای لە سەرکردایەتی سیاسی کورد کرد، ئەوکات بڕیاری ریفراندۆم بدات، پێشێلکردنی هەرسێ بنەمای رێککەوتن و هاوسەنگی و بەشداری راستەقینە و پێشێلکردنی دەستوور، بەتایبەت ماددەی 140 و بڕینی بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بوو، فاکتەرەکان وەک خۆی ماون و ئەم عەقڵیەتەی عێراقیش بەرێوە دەبات، هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *