نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌خلاقی كاری میدیای لای داوه‌

سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌خلاقی كاری میدیای لای داوه‌

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێ، ئەوانەی ناوی پێشمەرگە بە کوژراو دێنن، ھەمان ئەوانەن کە بڕوایان بە سروودی ئەی رەقیب و جەژنی نەورۆز و زۆربەی بەھا نیشتیمانییەکانی ئەم وڵاتە نییە، بۆیە میدیا واتا ئەخلاق و ئەمەی کە بەرامبەر پێشمەرگەش کراوە، پێشلکارییە بە رۆحی یاسا و پیشەی رۆژنامەگەری لە ھەرێمی کوردستان.
ھێزی پێشمەرگە، لە پێناو خاک و نیشتمان و پاراستنی خەڵکی کوردستان قوربانی دەدات و شەھید دەکرێت، بەڵام کەناڵی فەرمیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەجیاتی بەرگریکردن لە ھێزی پێشمەرگە و لە شەھیدبوونی پێنج پێشمەرگەی کوردستان لەچیای مەتین لەسەر دەستی پەکەکە، بە کوژراو ناویان دەبات، ئەمەش کاردانەوەی توندی بە دوای خۆیدا ھێنا و بووە ھۆی بریندارکردنی ھەستی پێشمەرگە و کەسوکاری پێشمەرگە بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی.
لەم بارەیەوە، حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی، ھەموو پڕۆژەیەک لە کوردستان کە ھەیە لە بنەڕەتدا ھەمووی میدیا نین و ھەندێک حیزب پڕۆژەکانیان ناو ناوە میدیا، بەڵام سواری شەپۆلی میدیا بوونە و ئەوانە خۆی پڕۆژەی سیاسین و ھەندێکیان پڕۆژەی ئایینین، چونکە میدیا لە بنەڕەتدا ھەواڵ و زانیارییە و لە رووداوەکاندا بێلایەنە.
حاکم ئازاد گوتیشی، بەداخەوە لە ساڵانی ڕابردوودا حیزبگەلێک کە ناویان لە خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن، بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵیان داوە میدیا بۆ ئامرازی سیاسی و دینی بەکار بێنن، بەمەش گەورەترین زیانیان بە میدیا و راستگۆیی میدیا گەیاندووە.
نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان باسی لەوەش کرد، ئەوانەی ناوی پێشمەرگە بە کوژراو دێنن، ھەمان ئەوانەن کە بڕوایان بە سروودی ئەی رەقیب و جەژنی نەورۆز و زۆربەی بەھا نیشتیمانییەکانی ئەم وڵاتە نییە، بۆیە ئیتیک واتا ئەخلاق و میدیاش خۆی ئەخلاقە و ئەمە پرسێکی مەعنەوییە، ئەوەی کە ناشتوانی پابەندی ئەخلاقی پیشەیی بێت، پەیوەندی بە خۆیەوە ھەیە و دیارە ئەوەش پێشلکارییە بە رۆحی یاسا و پیشەی رۆژنامەگەری لە کوردستاندا.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *