نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هێزی پێشمه‌رگه‌ هێرشی ده‌ست پێكرد و دووژمن ڕاده‌كات

هێزی پێشمه‌رگه‌ هێرشی ده‌ست پێكرد و دووژمن ڕاده‌كات

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق و فڕۆكە جەنگییەكان، هێرشیان بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كفری دەست پێ‌ كرد.

بەپێی زانیارییه‌كان، هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكان لە سنووری غەڕە و پەلكانە، مۆڵگەكانی داعشیان بۆردمان كرد.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو هێرشە هەڵمەتی كێوماڵكردنی تیرۆریستانی داعشە لە سنووری زەرگە لە ڕۆژئاوای ‏خورماتوو، ناوچەكانی غەڕە و پەلكانە دەگرێتەوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، تا ئێستە لە ناوچەی زەرگە هێزێكی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی رووبەڕووی ‏تیرۆریستان بوونەتەوە، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراویش شەش سەرباز بریندار بوون.‏

باس لەوەش كراوە، سنووری دەوروبەری زنانە و كفری لە نەخشەی پاككردنەوەی تیرۆریستانە لە هێرشەكانی ئەمڕۆی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیان پێ كردووە، ئەوەیش بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییەی لە ماوەی ڕابردوو چەكدارانی داعش دروستیان كردبوو.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *