
پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان بووەتە كێشەی گەورە و سەرەكی، هەر لەبەرئەوەشە تا ئێستە لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوا بەتایبەت ئەنەكەسە و پەیەنەكە، نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لە بارەی رۆژئاوا، لە هەرێمی كوردستانیش كارەكانی بەتەواوی خزمەت بە داگیركەران دەكات، لە رۆژهەڵاتیش لە خزمەت ئێراندا كار دەكات.
كاوە عەزیزی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا، راگەیاند، هەر میلەتێك گیرۆدەی كێشە و گرفتێكە، ئێمەی كورد گیرۆدەی پەكەكەین، پەكەكە بووەتە كێشەی گەورە بۆ كوردانی هەرچوار پارچەی كوردستان، ئێستە پەكەكە لە باكور و باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا بووەتە كێشە بۆ كوردانی ئەو پارچانە.
ئەوەشی گوت، دەبێ بەرەیەكی كوردستانی هەبێت هەموو پارت و لایەنە سیاسییە كوردییەكان و كەسایەتی و پیاوماقوڵ و چالاكان و زاناكان كۆ بكرێنەوە، بۆچوونێكی كوردستانی لەسەر ئەو گرووپە دروست بكەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستانی سووریا پێی وایە، هەندێك ئەجێندای حزبی دەرەكی هەیە، ناخوازن كورد هیچ پێشكەوتنی سیاسی و قەوارەی سیاسی هەبێت و مافی نەبێت، شتەكە ئاشكرایە پەكەكە بەو جۆرە كار دەكات كە دژی كوردە.