نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ كوردستان بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌

ده‌بێت په‌كه‌كه‌ له‌ كوردستان بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌

سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێ، پەکەکە تەنھا ھەڕەشە نییە بۆ سەر لایەنێک، بەڵکو بۆ سەر تەواوی لایەنەکان و ئەزموونی ھەرێمی کوردستانیش ھەڕەشەیە، بۆیە پێویستە ھەموو لایەنەکان لە بەرامبەر پەکەکە یەکھەڵوێست بن و چیتر رێگە نەدەن پەکەکە بەردەوام بێت لەو کارە خراپانەی دژی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن.
سیاسەتمەداری کورد، دیندار دۆسکی، ڕایگه‌یاندووه‌، بوونی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان سرووشتی نییە و بوونەتە ھەڕەشە، کە پارچەیەکی گەورەی خاکی کوردستانیان داگیر کردووە و تەداخول لە ژیانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەست لە کاروباری ھەر چوار پارچەی کوردستان وەردەدەن، بێگومان پەکەکەش بووەتە بەھانەیەک بۆ ئەوەی سەروەریی ھەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانەوە پێشێل بکرێت.
دۆسکی گوتیشی، پەکەکە بۆ سەر ھەموو ھێزە سیاسییەکان مەترسیدارە و ئەگەر لایەنەکان بە یەک دەنگ چارەسەری ئەو کێشەیە نەکەن، کێشەکە گەورەتر دەبێت، چونکە ئەوانە شوێنی خەباتیان ھەرێم نییە و باکوری کوردستانە، ئەگەر خەباتیش بکەن ھەموو لایەک پشتگیرییان دەکەن، بەڵام ئەوان وەکو ھێزێکی چەکدار سەرکەوتوو نەبوون و بوونەتە کارتێک دژی ھەرێمی کوردستان.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *