
داوا ده‌كرێت په‌كه‌كه كار و چالاكی خۆی بباته‌وه باكوری كوردستان و چیتر ئه‌زموونی هه‌رێم ناشیرن نه‌كات و گرفت و سه‌رئێشه بۆ خه‌ڵكی باشووری كوردستان دروست نه‌كات.
نزار مه‌لا غه‌فار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان،ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێسته په‌كه‌كه ده‌یكات سته‌مه له گیان و ئه‌زموونی ھه‌رێمی كورستان، ئه‌و ھه‌موو دژایه‌تییه‌ی هه‌رێم و ئه‌و هه‌موو ته‌نگژه‌یه كه رووی له ھه‌رێم كردووه، كه‌چی ئێمه ده‌رگامان بۆ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایش كردووه‌ته‌وه، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته شوێنی دڵدانه‌وه‌ی كوردانی هه‌موو پارچه‌كانی تر، ئارامگه‌یه بۆ ته‌واوی پارته كوردییه‌كان و هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان و سته‌ملێكراو.
زیاتر گوتی، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێسته په‌كه‌كه ده‌یكات، به فیتی دوژمنه و شه‌ڕ و ئاژاوه ده‌نێته‌وه، ئه‌مه خیانه‌ته له كورد كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر پێشمه‌رگه، ئه‌م كرده‌وه ترسنۆكانه شه‌رمه‌زارییه. داوامان له فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان هه‌یه ھه‌موو به یه‌ك ده‌نگ داوا بكه‌ن په‌كه‌كه له سنووری باشوور بڕوات و چیتر بیانوو به توركیا نه‌دات رۆژانه هاووڵاتییانمان و دێھاته‌كانمان پێ چۆڵ بكه‌ن.