نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌پرسێكی باڵای نه‌وه‌ی نوێ:شاسوار عه‌بدولواحید پیاوێكی بێزراوه‌

به‌پرسێكی باڵای نه‌وه‌ی نوێ:شاسوار عه‌بدولواحید پیاوێكی بێزراوه‌

بەرپرسێکی پێشووی نەوەی نوێ ئاشكرای كرد شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ متمانەی بە هیچ كەسێك نییە لەناو بزوتنەوەكەیدا و بشزانێت كەسێك وریایە و خەڵك پشتگیری دەكەن، یەكسەر هەوڵی لەناوبردنی دەدات.
قەیس عەبدولقادر ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ ڕاگەیاند شاسوار عەبدولواحید لەناو جووڵانەوەکەیدا، جگە لەوەی کەسێکی بێزراوە، متمانەی بە ھیچ کەسێک نییە، ئەگەر بشزانێت کەسێک وریایە و خەڵک پشتگیری دەکات، ھەوڵ دەدات زوو لەناوی بەرێت، بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک ڕکابەری نەکات.
گوتیشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە زمانحاڵی نەوەی نوێیە، لەلایەن خودی شاسوار عەبدولواحیدەوە ئاڕاستە دەکرێت، بە جۆریک کەناڵەکەی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار دەھێنێت، ئەگەر لایەنێکی سیاسی دژایەتی بکات، ڕاستەوخۆ کەناڵەکەی لەدژدا دەخاتەگەڕ.
قەیس عەبدولقادر ئاماژەی بەوەش کرد كە شاسوار عەبدولواحید بەردەوام باسی دزی و گەندەڵی دەکات، بەڵام خۆی بازرگانێکی گەندەڵە و پارەی ھەزاران خاوەن پشکی خواردووە، ھەروەھا تاکڕەوییەکانی شاسوار عەبدولواحید کارێکی وای کردووە ھیچ کەسێک لەناو ئەو جووڵانەوەیە بەردەوام نەبێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *