
نووسه‌رێكی شاری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شاسوار و سروە عەبدولواحید و گروپه‌كه‌یان خەریکی فێڵکردنێکی تازەن لە خەڵک، بەڵام خەڵکی لێیان تێگەیشتوون و کەس بە دەمیانەوە ناچێت.
عه‌تا رەئوف محه‌مه‌د،ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی قه‌رزه‌كانی بشارێته‌وه شاسوار ده‌ستی كردووه به بانگه‌شه‌ی جۆراوجۆر کە یەکێکیان بابەتی خۆپیشاندان بوو، بەڵام له كاتی بانگەوازەکەیدا كه‌سی بۆ كۆنهكرایهوه چونكه خه‌ڵك تێگه‌یشتووه كه هه‌ر كاتێك بابه‌تی پشكه‌كانی و قه‌رزه‌كانی دێته ئاراوه، یه‌كسه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر چەواشەکردنی خەڵک و فشاری جۆراوجۆر”.
گوتیشی: “بەپێی زانیارییەکان شاسوار پاره‌یه‌كی زۆری داناوە بۆ خۆی و سروەی خوشكی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و له ئێستاوه ده‌ستیان داوه‌ته هاوپه‌یمانیی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گروپ و ده‌سته و تاقمی خیانه‌تكار له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا ره‌وته‌كه‌یان لێ ئاشكرا ده‌بێت كه بریتییه له رێککەوتنێکی ژێر به ژێر له نێوان خۆیاندا”.
ئەو نووسەرە راشیگەیاند: “شاسوار توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه خەڵک كۆبكاته‌وه ئێستا ده‌ستی داوه‌ته بازرگانیکردنێکی نوێ بە چاڤی لاندەوە ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێیه بەبێ ئاگاداریی شاره‌وانی و نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی وه‌زاره‌تەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان”.