نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر خیانه‌ت دژی لاهوور جه‌نگی خۆپێشاندان ده‌كرێت

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر خیانه‌ت دژی لاهوور جه‌نگی خۆپێشاندان ده‌كرێت

عه‌لی به‌نه‌فشی:باوكی سمكۆ به‌نه‌فشتی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زیندانه‌ له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری لاهوور جه‌نگی ده‌ڵێ، له‌ سلێمانییه‌ و ئه‌و براده‌رانه‌ بەڵێنیان داوه‌ كوره‌كه‌م راده‌ستی ئێرانی ناكه‌ن، من پێشووتر ده‌ترسام راده‌ستی ئێرانی بكه‌ن، به‌س ئه‌و براده‌رانەم بینی دڵنیا بووم، به‌ڵام ئێستا دووباره‌ نیگه‌رانم.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانییه‌كه‌ی چییه‌ ده‌ڵێ، 20 رۆژه‌ له‌ منیان نه‌پرسیوه‌، بۆ پێم ناڵێن چی كراوه‌ و چییان كردووه‌؟ ئه‌وه‌ چوار رۆژه‌ له‌ سلێمانیم كه‌س لێی نه‌پرسیوم،چاره‌نوسی كوڕه‌كه‌م پێ ناڵێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،عه‌لی به‌نه‌فشی: من نه‌م هێشتووه‌ خه‌ڵك له‌ رۆژهه‌ڵات گرفت دروست بكەن، نه‌م هێشتووه‌ خۆپیشاندان بكەن، به‌ڵام له‌ سبه‌ی بەولاوه‌ خه‌ڵك بە من ڕاناگیرێت. من داواتان لێ ده‌كه‌م، رێگایه‌كه‌م بۆ بدۆزنه‌وه‌.

زیاتر زانیاری ده‌دات و ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی قسه‌ بكه‌م و سۆراغی كوڕه‌كه‌م بكه‌م، من له‌ خزمه‌تی مام جه‌لال بووم و وێنه‌م له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌، من په‌یڕه‌وی رێبازی مه‌سته‌فا بارزانی و تاڵه‌بانی بووم، هه‌ردووكم خۆش دەوێن.

ترسی باوكی سمكۆ به‌نه‌فشی ئه‌وه‌ییه‌ گروپی تاقمی خیانه‌تكار لاهوور جه‌نگی پێوه‌ندی به‌ ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كوڕه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی ڕاده‌ستی ئێران بكه‌نه‌وه‌.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *