نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد بە سەرۆکایەتی دکتۆر نەسار ئەلروبەیعی و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *