
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی عەرەبستانی سعوودی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی نوێی سعوودیە، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن.
کونسوڵی گشتی نوێی سعوودیە، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و جێنشین میر محەمەد بن سەلمان-ی بە سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان گەیاند و خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا.