نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌حما خەلیل: پێکھاتەی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکراوە، عێراقیش كار بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش ده‌كات

مه‌حما خەلیل: پێکھاتەی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکراوە، عێراقیش كار بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش ده‌كات

قایمقامی شنگال، مه‌حما خەلیل رایگەیاند: کە حکوومەتی عێراق، ھیچ گرنگی بە پرسی شنگال و نەماھەتیی ئێزدییەکان نەداوە.

مه‌حما خەلیل قایمقامی شنگال لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێکھاتەی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کۆمەڵکوژکراوە و رایگه‌یاند: دەبووایە حکوومەتی عێراق لەبری گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ پارێزگای نەینەوا، هەوڵی بۆ دووبارە سەقامگیرکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانی ئێزدی بۆ زێدی خۆیانی بدایە.

قایمقامی شنگال گوتیشی: گەڕاندنەوەی خێزانەکانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە بۆ سنووری پارێزگای نەینەوا و نیشتەجێکردنیان لە کەمپی جدعە، سووکایەتییکردنە بە پێکھاتەی ئێزدی.

چەند رۆژێک لەومەبەر، نه‌وه‌د و چوار خێزانی تیرۆریستانی داعش لە کەمپی ھۆل لە سووریاوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە گەڕێندرانەوە و لە کەمپی جدعە باشووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێکران.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *