نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی داوای پێکهێنانی ژورێک دەکان بۆ نوسینەوەی دەستوور

پارتی داوای پێکهێنانی ژورێک دەکان بۆ نوسینەوەی دەستوور

پارتی بۆچوونی خۆی لەبارەی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، پارتی داوای دامەزراندنی ژوورێکی کردووە بۆ دەستوور و دەبێت سازانی نیشتمانی لەسەر دەستوور ھەبێت.

خەدیجە عومەر مزووری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: “پارتی بۆچوونی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە و تێیدا دووپاتی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پڕۆژەی دەستوور ڕەھەندێکی سیاسی و نیشتمانیی ھەیە، لەبەر ئەوەش پێویستە زەمینەسازی ھەبێت لەسەر پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: “پارتی پێی وایە بۆ ئامادەکردن و تێپەڕاندنی دەستووری ھەرێمی کوردستان پێویستی بە کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکانە و ھەموومان پێکەوە کار بۆ ئامادەکردنی دەستوورێک بکەین کە ویست و خواستی ھەموو لایەکی تێیدا جێگەی بکرێتەوە.”

خەدیجە عومەر ڕوونی کردەوە: “ئێمە وەک پارتی داوامان کردووە ژوورێک دروست بکرێت و تێیدا لایەنەکان بەشدار بن لە ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستوور، ئەوانەیشی دەڵێن پارتی دەیەوێ دەستوورێک بە دڵی پارتی بێت ھیچ ڕاستییەکی تێدا نییە، چونکە پارتی خۆی داوای کۆدەنگیی کردووە لەسەر دەستوور و ھەرچەندە ئێمە زۆرینەین لە پەرلەمان، بەڵام ئەو زۆرینەیەی خۆمان بۆ بابەتێکی وەک دەستوور بە ھیچ شێوەیەک بەکار نایەنین و لەگەل یەکڕیزی و سازانین لەسەر دەستوور.”

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *