نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کێشەی نوێ دەکەوێتە ناوماڵی یەکێتی زانیاری ورد بخوێنەوە

کێشەی نوێ دەکەوێتە ناوماڵی یەکێتی زانیاری ورد بخوێنەوە

یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان كه‌ ئێسته‌ به‌سه‌ر گرووپی‌ جۆراوجۆر دابه‌ش بوون، به‌شێكیان له‌ حكوومه‌ت پۆستیان هه‌یه‌ و به‌شێكی‌ تریش خه‌ریكی‌ ره‌خنه‌گرتنن، كێشه‌ ناوخۆییه‌كانیان رێگره‌ كه‌ به‌شێك له‌و پۆستانه‌ی‌ له‌ناو حكوومه‌ت به‌ریان كه‌وتووه‌، پڕی‌ بكه‌نه‌وه‌.

باڵی‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌یانه‌وێ‌ زۆرترین پۆستی‌ ناو حكوومه‌ت پڕ بكه‌نه‌وه‌،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان،ڕاگه‌یاند، یه‌كێتی چه‌ندان پۆستی‌ تری‌ خوار وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كان و ململانێی‌ نێوان باڵه‌كان، كاندیده‌كانی‌ پێ یه‌كلا ناكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ باڵی‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌یانه‌وێ‌ زۆرترین پۆستی‌ ناو حكوومه‌ت پڕ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام لاهوور جه‌نگی‌ به‌ربه‌رستی‌ له‌ به‌رده‌م دروست كردوون و رێ‌ به‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كان نادات.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *