نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هۆشداری ده‌درێت لاهوور جه‌نگی قوماری هاوشێوه‌ی كه‌ركووك به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نه‌كات

هۆشداری ده‌درێت لاهوور جه‌نگی قوماری هاوشێوه‌ی كه‌ركووك به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نه‌كات

رۆژنامەنووسێكی شاری كەركووك، ڕەخنەی توندی لە لاهوور جەنگی نیو سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرت و رای گەیاند، ئەگەر لاهوور جەنگی قوماریان پێوە نەكات، دەستكەوتەكانی كوردستان پارێزراو دەبن.
لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكار و كوردستانفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، بانگەشەی ئەوەی كردووە گوایە یەكێتی كە ئێستا هێندە بچووك بووەتەوە، ناچار لە رێگەی كاندیدكردنی كۆنەجاشی سەردەمی بەعسەوە ئومێدی بە كۆكردنەوەی دەنگ هەیە، گوتویەتی: ”ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادات قومار بە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستانەوە بكات.
لوقمان کاکه‌یی، رۆژنامەنووس لە كەركووك راگەیاند: ”هه‌موو که‌س باسی قوماركردن و دۆڕاندنی دەستكەوتەكان بكات، نابێ لاهوور جەنگی و براکانی بیكەن، چونكە ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردیان، هیچ كوردێكی بەشەرەف نایكات“.
جەختیشی كردەوە كە فرۆشتنی كەركووك و زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستانی باشوور، لە چوارچێوەی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا، گەورەترین خیانەت و قومار بوو كە بەرامبەر بە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان كرا، گوتیشی: ”ئەوەتا ئێستاش لاهوور جەنگی لەسەر ئەو پارەیە دەژی كە لەسایەی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا دەستی كەوتووە، ئەمە وێڕای قاچاخچێتیی مەرزەكان“.
دووپاتیشی كردەوە كە ئەگەر لاهوور جەنگی قوماری پێوە نەكات و نەیانفرۆشێت، دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراون و بگرە ڕۆژ بە رۆژ زیاتریش دەبن.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *