نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەتا سەراوی بۆ لاهوور و پافڵ و قوباد دەک خەجاڵەتبن

عەتا سەراوی بۆ لاهوور و پافڵ و قوباد دەک خەجاڵەتبن

لە یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی عەتا سەراوی ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەڵێ، لاهوور و پافڵ و قوباد بێ بەڵێن و بێوەفابوون، دەک خەجاڵەتبن.

عەتا سەراوی لە بەیان نامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە دەڵێ،سەرەتا بۆئەم یادە شکۆدارە سەری ڕێزم بۆ دامەرزێنەرانی ینک و باڵەكانی دادەنەوێنم.

دەشنوسێت،كڕنوش بۆگڵکۆی سەرجەم شەھیدان ئەبەم سڵاوو ڕێزی زۆرم بۆکەس و کاری شەھیدان،پێشمەرگەھاوخەباتەکانم وڕێکخستنی نھێنی،سەرجەم تێکۆشەران بێ جیاوازی،ھەڤاڵان لەدور نزیک کەم نین ئەوانەی ئەمناسن و لەخزمەتتان بوم.

عەتا سەراوی دەڵێ،لەدوای نەخۆش کەوتنی مام ئەومێژووە تاکۆنگرە بھێننە پێش چاوی خۆتان یەک بەیەک مان لەچ شەڕێک بوین،چ خەوێک مان بەنوێ بونەوەو گەڕانەوە بۆ پرەنسیپ و مەبادیئەکان و خاوەندارێتی ینک لەلایەن خاوەنە ڕەسەنەکانی،نوێیی دەکەینەوە دەبینە خاوەنی بڕیارێ بەڵێ نەخێر،سێ لاو کەمێژویەک پشتیوان و ھاوکاریان بوم بەخوێن
ھەڤاڵان بافڵ و قوباد و لاھور.

وتوشیەتی،دەرئەنجام بێ بەڵێن  بێ وەفا ھەرچی پێتخۆشە پێ یان ئەڵێم تەنھا لەبەر حورمەتی مام جلال و مێژوومان زیاتر ناڵێم دەک خەجاڵەتبن بێ وەفاو بێ بەڵێن و ھتد .

بەندە عەتاسەراوی ینک ڕابردو ئێستاو ئایندەمە
لێرەبەدوا ھیچ کارێکم نی یە تەنھا کوتانی بازرگان و گەندەڵ و بێ وەفاو خراپەکارو ئەوانە نەبێ کە مێژومان ھەراج دەکەن
ینک ھی ھیچ بەرپرس و بەناو سەرکردەیەک نییە ئەرکی خۆی نەزانێ،٤٦ ساڵ خوێن و فرمیسک ٢٤ ھەزارشەھید،ھەزاران تێکۆشەرو پێشمەرگە خاوەندارێتی ینک دەکەن،بێدەنگ بون لەھەر زیانێک بەم مێژوە خیانەتە،بەردەوامین تادوائامانج سەرکەوتن بۆتێکۆشەرانی
ڕاستەقینەیە.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *