نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی هاونیشتیمانیانی سلێمانی له‌ ململانێ سیاسی و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناشه‌رعی به‌كارده‌هێنێت

یه‌كێتی هاونیشتیمانیانی سلێمانی له‌ ململانێ سیاسی و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناشه‌رعی به‌كارده‌هێنێت

پارێزەرێكی یاسایی دەڵێت، ئەو گرووپ و كەسانەی دەبنە ڕێگری لە بەردەم مووچەی فەرمانبەران بە دەستگرتن بەسەر داهاتی شارەكان، دەبێ سزا بدرێن و چیتر خەڵك لێیان قبووڵ نەكات.

زانا تۆفیق بەگ پارێزەر و چاودێری سیاسی، ڕاگەیاند، بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، هیچ ئیدارەیەكی ناوخۆی هەرێم بۆی نییە قۆرخی دارایی شارێك بكات بۆ حزبێكی دیاریكراو، چونكە هەر لایەنێك هەوڵی قۆرخكاری دارایی بدات و داهاتی پارێزگا نەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، پێویستە دەزگای یاسادانان سزای ئەو لایەن و حزب و ئیدارە ناوخۆییانە بدات.

ئەو پارێزەرە گوتی، یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی هەوڵی ئەوە دەدەن كە هاونیشتمانی سلێمانی بە كار بێنن بۆ ململانێی سیاسی و كۆكردنەوەی سامانی ناشەرعی لە ڕێی دەزگا ئیدارییەكانی سلێمانییەوە، ئەویش لە پێناو بە هێزكردنی پێگەی حزبی خۆیان لەسەر جەستەی ئیدارەی سلێمانی، ئەمە لە ڕووی سیاسییەوە كارێكی نائەخلاقییە و پێویستە هەرچی زووە سەرۆكی حكوومەت ڕێكاری توند بگرێتەبەر بۆ بەرەنگاری هەر لایەنێك كە هەوڵی قۆرخكاری و دزینی داهات و پارەی خەڵك دەدات.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *