نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌رپرسێكی باڵای پارتی بۆ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌سه‌ڵاتان نییه‌ له‌ حكوومه‌ت بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌

به‌په‌له‌: به‌رپرسێكی باڵای پارتی بۆ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌سه‌ڵاتان نییه‌ له‌ حكوومه‌ت بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌

ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، تەنها پارتی لە حکومەتدا نییە و ناکرێت تەنیا پارتی لەسەر دۆخی ھەرێم تۆمەتبار بکرێت، “ئەگەر یەکێتی و گۆڕان پێیان وایە دەسەڵاتییان نییە بۆ ناکشێنەوە لە حکومەتدا”.

فازڵ بەشارەتی، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەکرد، پارتی بەتەنها بەرپرسیار نییە لە دۆخی خراپی هەرێم و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن، دەشڵێت، “حزبەکان بەمەبەست دەیانەوێت بەربەست بۆ پارتی دروست بکەن لە کابینەی نۆیەمدا”.

لەبارەی بۆچوونی جیاوازی یەکێتی و پارتی لەسەر مووچە و بودجە، ئەو ئەندامەی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر مووچە و داهات ئاساییە، دەشڵێت، “پارتی هێزی دروستکردووە بۆ قاچاغچی خاڵە سنوورییەکان کەچی رێگری لێکراوە”.

فازڵ بەشارەتی، ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە حزبەکان داهات رادەست ناکەن و کاریگەری کردووەتە سەر مووچە و حزبەکانیش بەمەبەست دەیانەوێت بەربەست بۆ پارتی دروست بکەن لە کابینەی نۆیەمدا، جەخت لەوەشدەکاتەوە، “جومگەکانی حکومڕانی بەدەست پارتیەوە نییە و یەکێتی و گۆڕانیش شەریکن تیایدا، ئەگەر یەکێتی و گۆڕان پێیان وایە دەسەڵاتییان نییە، بۆ ناکشێنەوە لە حکومەتدا؟”.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *