نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكوومه‌ت به‌فه‌رمی ڕای گه‌یاند، زۆرترین پاره‌ بۆ سلێمانی بووه‌

حكوومه‌ت به‌فه‌رمی ڕای گه‌یاند، زۆرترین پاره‌ بۆ سلێمانی بووه‌

فه‌رمانگه‌ی مێدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ زۆرترین بڕه‌ پاره‌ له‌ خه‌رجیی پڕۆژه‌كان له‌ ساڵی 2019 بۆ 2021 بۆ پارێزگای سلێمانی بووه‌ و 193.3 ملیار دیناری بۆ خه‌رج كراوه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/5/2021، فه‌رمانگه‌ی مێدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خه‌رجیی پڕۆژه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ساڵی 2019 بۆ 2021 بڵاو كرده‌وه‌ و ڕای گه‌یاندووه‌ كه‌ خەرجی گشتیی پڕۆژەکان لە 2019 بۆ 2021 بەپێی پارێزگاکان به‌م جۆره‌ بووه‌: پارێزگای دهۆك 86.8 ملیار دینار، پارێزگای هه‌ولێر 141.6 ملیار دینار، پارێزگای سلێمانی 193.3 ملیار دینار، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 12.5 ملیار دینار.
ته‌رخانكردنی زۆرترین بڕه‌پاره‌ و خه‌رجی بۆ پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی، له‌ كاتێكدایه‌ به‌شێكی زۆری داهاتی ئه‌و پارێزگایه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و ڕووه‌وه‌‌ بەهمەن كاك عەبدوڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا، ئاشكرای كرد كە مانگانە هەشتا ملیار دینار دیاری كراوە لە سلێمانییەوە بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە، كەچی ”پەنجا ملیاریان دەنێرن كە ناكاتە نیوەی داهاتی سلێمانی“.

بەپەلە

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، کاروانێکی دیکەی تووشبووانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوە کران

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە 4ـی نیسانی 2026، پێنجەم کاروانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *