
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نه‌خۆشێكی له نه‌خۆشخانه‌ی “پار” بڵاو كرده‌وه و دووپات ده‌كاته‌وه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك پاره‌ی بۆ ئه‌و نه‌خۆشه دابین نه‌كردووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی نه‌دانی تێچووی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وا بڵاو كرایه‌وه كه نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌ی “پار”ی ئه‌هلیی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كرد.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ی ئایار، بڵاو كراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، نه‌خۆشخانه ژیانی نه‌خۆشه‌كه‌ی له مه‌ترسی رزگار كردووه و خزمه‌تێكی باشی نه‌خۆشه‌كه‌ی كردووه له ڕووی چاره‌سه‌ر و ئه‌ركی نه‌خۆش، سه‌ره‌ڕای نه‌شته‌رگه‌ری و تێكچوونی باری ته‌ندروستی، هه‌ر خۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه، بۆیه پێویست بووه تا ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه دوای باشبوونی باری ته‌ندروستی و له‌سه‌ر داوای نه‌خۆش و له‌به‌ر باری دارایی نه‌خۆش گواستراوه‌ته‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر رازینه‌بووه له‌وێ بمینێته‌وه دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو.
هه‌روه‌ها له كۆتایدا نووسراوه، نه‌خۆشخانه له ته‌واوی خه‌رجی نه‌خۆشه‌كه خۆشبووه و هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر پاره‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كه نه‌داوه تا ئێسته‌یش.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر میدیاكانی لاهوور جه‌نگی بڵاویان كردبووه‌وه كه گوایه پاره‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ی دابین كردووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكاته نه‌خۆشخانه‌ی “پار” كه خاوه‌ندارییه‌ته‌كه‌ی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ره‌تیان كرده‌وه لاهوور پاره‌ی دابێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە