
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌ر بڕیارێك كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌درێت به كۆی ده‌نگی حكوومه‌ته. هاوكات وه‌ڵامی به‌ختیار شاوه‌یش په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ده‌داته‌وه كه گوتبووی یه‌كێتی هۆكار بووه كه لێبڕینی مووچه زیاد نه‌كرێ.
له‌به‌رانبه‌ردا شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێك كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌درێت به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێت كه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانی تێدایه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی قسه له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌تێك ده‌كه‌ن، ئه‌وانه نه‌خۆشی ده‌روونيیان هه‌یه، چونكه بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت له ژێر كاریگه‌ری هیچ حزبێك نین.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە