
شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،ئێسته سه‌رپه‌رشتی باڵی باوكی ده‌كات له ناو یه‌كێتی، پاش ئه‌وه‌ی له دیاری كردنی كاندیدانی ئه‌و حزبه بۆ په‌رله‌مانی عێراق هیچ حسابێك بۆ باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ نه‌كرا، شاڵاوی كوڕی ده‌ستی كردووه به‌دیداری له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران و ئه‌ندامان و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی یه‌كێتی له هه‌ولێر.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسانی حزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر كۆبووه زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ به ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی وتبێت هێرش بكه‌نه سه‌ر لاهوور جه‌نگی نیو سه‌رۆكی یه‌كێتی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوڕپێكراو بۆ چركه‌ی ئاشكراكرد، له كۆبونه‌وه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌گه‌ڵ نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسانی یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه، داوای لێكردوون له ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌ستیانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر لاهوور جه‌نگی.
له دوو ڕۆژی ڕابردوو ده‌زگاكانی ژیانی سه‌ر به نیوسه‌رۆك لاهوور جه‌نگی و ماڵپه‌ڕی ڕاچڵه‌كێنی سه‌ر به كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، له‌سه‌ر نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌ی پار، هێرشی توندیان كرده سه‌ریه‌كتری.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە