
به‌رپرسێكی گۆڕان ئاشكرای دەكات، لەبەر ڕێككەوتنی نێوان بزووتنەوەكەی و یەكێتیی ، زۆربەی لایەنگرانی گۆڕان دەنگ بە كاندیدانی حزبەكەیان نادەن و ترسیان هەیە دەنگەكانیان تاڕادەیەكی بەرچاو كەم ببێتەوە.
شیرین ره‌زا، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و هەڵسووڕاوی ئەو حزبە ،ئاشكرای كرد: ”ئێمه ئاگاداری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نه‌بووین، رەنگە بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌دوولا ئه‌وه كرابێت، چونكه دۆخەكە ئه‌وه ته‌حه‌مول ناكات دژایه‌تی بكرێن و وه‌ك چۆن گۆڕان له‌ناو حكوومه‌ت بوو، ئاسایی بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش ئه‌مه بكرێت بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
ئەوەشی نەشاردەوە كە هاوپەیمانێتیی حزبەكەی لەگەڵ یەكێتی ”دیوی دیكەشی هەیە“ و نەیشاردەوە كە ”ئێمە وەك گۆڕان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین، زۆربه‌ی لایه‌نگرانی گۆڕان دوای ئه‌و رێككه‌وتنه پاشگهزبوونهتەوه و ره‌نگه نه‌چنه دەنگدان و له هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر ئه‌م ڕێككەوتنە نیگه‌رانی و ده‌نگی ناڕەزایی هەیە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە