نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حزبێكی تری كوردستانی پشتیوانی مه‌سروور بارزانی ده‌كات له‌ یه‌كڕیزی ناوخۆی

حزبێكی تری كوردستانی پشتیوانی مه‌سروور بارزانی ده‌كات له‌ یه‌كڕیزی ناوخۆی

وتاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ى یه‌كڕیزى و یه‌كخستنى ئامانجه‌كان، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و پارته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانتاران پشتگیریی ده‌كه‌ن و به‌ هه‌وڵێكی باشی ده‌زانن.

شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، راگه‌یاند، له‌ هه‌موو قۆناغێكدا ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كاتێك كه‌ كورد په‌رته‌وازه‌ نه‌بووه‌ ده‌ستكه‌وتى باشى به‌ده‌ستهێناوه‌.

زیاتر گوتی، به‌ یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراو ده‌بێ و پێگه‌ی هه‌رێم به‌رانبه‌ر عێراق به‌هێزتر ده‌بێ، هاوكات دۆسته‌كانیشمان ئه‌وه‌یان لێمان ده‌وێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به‌ یه‌كڕیزی و پرسی یه‌كده‌نگی لاینه‌كان كه‌ به‌هێزی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئاسایشی كوردستانی پێوه‌به‌نده‌ ده‌بێ هه‌موو ناكۆكی و هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبی هه‌یه‌ وه‌لاوه‌ بنرێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *