نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی..پشتیوانی قسه‌كانی مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین بۆ یه‌كڕیزی

وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی..پشتیوانی قسه‌كانی مه‌سروور بارزانی ده‌كه‌ین بۆ یه‌كڕیزی

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزبین ده‌بێت ئامانجه‌كانمان دیار بكه‌ین. لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانن حزبه‌كان له‌ ده‌وری ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كۆ ببنه‌وه‌.

عه‌بدوڵا وه‌رتی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، ڕاگه‌یاند، پێویسته‌ حزب و هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ ده‌وری ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كۆ ببنه‌وه‌.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێداچوونه‌وه‌ به‌ خۆیاندا بكه‌ن، چونكه‌ ئامانج به‌ درووشم و قسه‌ نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌نگاوی كرداری بۆ بنرێت.

به‌ بڕوای وه‌رتی، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێم كۆ ببنه‌وه‌، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی رژد به‌خۆیاندا بكه‌ن و ئامانجه‌كانیان یه‌كبخه‌ن.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *