نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نه‌خۆشخانه‌ی پار لاهور جه‌نگی بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌ سیاسییه‌كانی په‌لاماری ئێمه‌ ده‌دات

نه‌خۆشخانه‌ی پار لاهور جه‌نگی بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌ سیاسییه‌كانی په‌لاماری ئێمه‌ ده‌دات

لە چوارچێوەی ئەو بانگەشانەی لاهوور جەنگی بۆ تەخشان و پەخشانكردنی ئەو پارەیە دەیكات كە لە ڕێگەی نایاسایی و بە دزینی داهاتی سلێمانی و قاچاخچێتیی مەرزەكان دەستی دەكەوێت، هەرچەندە زۆربەی زۆریان بانگەشەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانن و لە ئەرزی واقیعدا هیچ راستییەكیان نییە، میدیاكانی لاهوور بانگەشەی ئەوەیان كرد كە گوایە سەردەستەكەیان خەرجیی ئەو نەخۆشەی لە ئەستۆ گرتووە كە لە نەخۆشخانەی (پار) لە هەولێر بۆتە جێی باسی خەڵك.
لەمبارەیەوە نەخۆشخانەی پار روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و رای گەیاند: “ماوەی چەند ڕۆژێکە بابەتی نەخۆشێکی نەخۆشخانەکەمان بووەتە بابەتی میدیایی چەند کەناڵێکی ئاراستەکراو، ئەو کەناڵانەی تا ئێستاش داهاتەکانیان ڕوون نییە و نازانرێ لە کوێوە ئاراستە دەکرێن و بەشێک لە ئامانجەکانیان تێکدانی کۆمەڵگاو گۆڕینی ئاراستەی ڕووداوەکانە”.
جەختیشی کردۆتەوە، ئەم بابەتە مرۆییە کراوەتە بابەتێکی سیاسی و دەیانەوێ لە پەنای ئەم بابەتەوە ئەسڵی بابەتەکە بشێوێنن و شکست و ئابڕووچوونە سیاسییەکانی خۆیانی پێ داپۆشن.
نەخۆشخانەکە راشکاوانە میدیاکانی لاهوور جەنگی بەدرۆ خستۆتەوە و رایگەیاندووە:”هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی تێچووی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشە بە رەگەز عەرەبەی نەگرتۆتە ئەستۆ، خۆ ئەگەر هەر کەس و لایەنێکی سیاسی نیازی خزمەتکردن و چارەسەرکردنی خەڵکی هەیە، ئەگەرچی ئێمە لە نەخۆشخانەی پاڕ پێویستمان بەوە نییە و بە گوێرەی توانا لە خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەران بووینە، بەڵام دەکرێ ئەو لایەنانە پارەکانیان لە خزمەتی ئەوانە سەرف بکەن، نەک هەوڵدان بۆ لێدان لە کەس و بە سیاسی کردنی بابەتەکە”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *