نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌رله‌مانی كوردستان لاهوور جه‌نگی دار سنۆبه‌ره‌كان وشكك ده‌كات

په‌رله‌مانی كوردستان لاهوور جه‌نگی دار سنۆبه‌ره‌كان وشكك ده‌كات

میدیای یەكێتی و بە تایبەتیش میدیای سەر بە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر كە لاهوور جەنگی سەردەستەیانە، وەك چۆن هەموو كارە خراپەكانی خۆیان و تاوانەكانیان دەخەنە ئەستۆی لایەنی دیكە، هەوڵدەدەن ئۆباڵی وشكبوونی دارەكانی سلێمانی بخەنە ئەستۆی حكوومەت.
لە بەرامبەردا رزگار عیسا سوار، جێگری سەرۆكی لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، دەبێ لە بەرامبەر وشكبوونی دارەكانی سلیمانی لاهوور جەنگی و بەرپرسانی سەر بە تاقمەكەی شەرمەزار بن كە دزیی دونیا لەو شارە دەكەن و ڕۆژانە دەیان ملیۆن دینار دەدزن، كەچی ئامادە نین داهاتەكەی بۆ سلیمانی بگەڕێننەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەر تاقمەكەی لاهوور جەنگی پێشتر بۆ داگیركردنی زەوییەكانی سلێمانی و فرۆشتنەوەی بە پارەیەكی زۆر، دار سنۆبەرەكانی ناوچەی تاسڵوجەیان لە سلێمانی سووتاند، ئێستا دەزانن سووتاندن سوودی نییە، لە رێگەی ئاونەدانی دارەكان و وشككردنیان هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی زەوییەكان دەدەن.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *