نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكومه‌تی عێراق موچه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌دات له‌ شنگال

حكومه‌تی عێراق موچه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌دات له‌ شنگال

فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، پەکەکە تاوەکو ئێستا لە شنگال ماون و زیاد بوونە و کەمیان نەکردووە، حکوومەتی عێراقیش ھۆکارە بۆ دەرنەچوونیان، چونکە لە لایەک مووچە دەداتە پەکەکە و لە لایەکیش داوای دەرکردنیان دەکات.
قاسم شەشۆ، ڕایگه‌یاند: تاوەکو ئێستا دۆخی شنگال ھەر بە خراپی ماوەتەوە و خراپتریش دەبێت، بە ھۆی خراپیی دۆخەکەشەوە خەڵک ناتوانێت بگەڕێتەوە، چونکە پەکەکە ئامادە نییە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان شنگال چۆڵ بکەن و داگیریان کردووە، حکوومەتی عێراقیش جیددی نییە لە دەرکردنیان و بگرە ھاوکارییان دەکات، بۆیە ھۆکاری دەرنەکردنیان، حکوومەتی عێراق خۆیەتی.
شەشۆ گوتیشی، حکوومەتی عێراق لە لایەک مووچە بە چەکدارانی پەکەکە دەدات و لە لایەکیش داوای دەرکردنیان دەکات، بەڵام ڕاست ناکەن، چونکە گەر بیانەوێت بە ئاسانی دەتوانن دەریان بکەن، بێگومان پەکەکەش بە ھەڕەشە نەبێت دەرناچن و ئەوانیش تەنھا بە قسە داوای دەرکردنیان دەکەن.
ئەو فەرماندەیە دەشڵێ، تا ئێستا بەغدا مانگانە مووچەی زیاتر لە ھەزار چەکداری پەکەکە دەدات، کە بۆ ھەر چەکدارێک نیو ملیۆن دینارە و زۆرینەی ئەوانەش خەڵکی شنگال نین کە مووچەکە وەردەگرن، ئەوانیش ئەو پارەیەی وەریدەگرن، بەسەر خۆیانیدا دابەشی دەکەن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *