
پهرلهمانتارێكى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق وەڵامی ئاڵا تاڵهبانى سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و داوای لێدەكات ئەگەر لە خەمی مووچەی مووچەخۆران دایە، با داوا لە نیو سەرۆكەكەی بكات، واز لە دزی و قاچاخچێتیی مەرزەكان بهێنێت و داهاتەكەی بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە، تاوەكوو مووچەی تەواو دابەش بكرێت.
لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ چەواشەكردنی خەڵك و خۆلادان لە بەرپرسیارێتییان بەرامبەر بە دەست بەسەرداگرتنی داهاتی دەروازەكانی سلێمانی كە بەهۆیەوە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كەم بۆتەوە، ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بانگەشەی ناردنی نامەیەكی بۆ چەند سەرۆكایەتییەك كردووە.
لە بەرامبەردا شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رايگەیاند، ئاڵا خان كاندیدی عەرەبەکان و ناوچەکانی عێراق بووە و نوێنەری ئەوانیشە، بۆیە هیچ مافێكی بەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و بە دەنگی شۆڤێنییەكان و كەسانی دژی كوردستان بۆتە پەرلەمانتار، ”هەمووشمان لەبیرمانە چۆن بوو بە پەرلەمانتار، بۆیە باشترە قسە لەسەر عێراقەكەی بكات و باسی ئەو ملیۆنەها كەسە بكات كە ڕۆژانە لەبەرچاوی ئەو لە عێراقدا مافەكانیان پێشێل دەكرێ و هێشتا ئاوی خواردنەوەشیان دەست ناكەوێت“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە