نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لاهوور جه‌نگی به‌ دژایه‌تی دادگاكان ده‌یه‌وێت خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بشارێته‌وه‌

لاهوور جه‌نگی به‌ دژایه‌تی دادگاكان ده‌یه‌وێت خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بشارێته‌وه‌

هێرشکردن بۆ سەر دادگاکان و دژایەتیکردنی یاسا و دادگا شەرعیەتدانە بەو تاوان و کوشتن و تیرۆرانەی کراون لە سەرووی هەمووشیانەوە خیانەتە گەورەکەی 16ی ئۆکتۆبەر.

مەهدی کاکەیی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک/ گەرمیان راگەیاند، هەرێمی کوردستان لەسایەی دەزگا شەرعییەکان بوونی هەیە و ئەو قەوارەی کە پارێزراوە لە هەموو ناوچەکە و دنیا بەهۆی ئەو دەزگا شەرعیانەوەیە، دەستبردن بۆ دەزگا شەرعییەکانی کوردستان دەستبردنە بۆ هەموو کوردستان و سەروەری خوێنی شەهیدان.

وەک زیاتر خستیەڕوو دەستبردن و دژایەتیکردنی دادگاکان بۆ ئەوەیە بەشێک لە هاووڵاتییان متمانەیان بە دادگا و یاسا نەمێنێت، هەر ئەوانەی دژایەتی یاسا دەکەن خۆیان بۆ هەندێ کەیس و بابەت پەنا بۆ دادگا دەبەن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، ئەمەش درێژەدانە بە کارە خراپەکانی خۆیان و شاردنەوەیان لە پاڵ ئەو دژایەتییە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی پێی وایە، دژایەتیکردنی دادگاکان بۆ شەرعیەتدانە بە تاوان و کوشتن و دزی و گەندەڵی و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەو خیانەتە گەورەی کە لە کەرکوک و کەرکوکییەکان کرا لە 16ی ئۆکتۆبەر.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *