
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقدا ژمارەی كورسییەكانیان زیاد دەكات، سەبارەت بەبوونی لێكتێگەیشتنی حیزبەكەی و نەوەی نوێ بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەڵێـ، وەڵامی لا نییە.
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی راگەیاندووە، دەیانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقدا ژمارەی كورسییەكانی حیزبەكەیان بپارێزرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانن ژمارەی كورسییەكانیان، بۆ نموونە لە نەینەوا، زیاد دەبێت.
سەبارەت بەژمارەی كورسییەكانی كورد لە پارێزگای كەركوك، خەسرەو گۆران روونیكردەوە “پێمان وایە لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا ژمارەی كورسییەكانی كورد بەگشتی لە پارێزگای كەركوك لەنێوان 6 بۆ 8 كورسی دەمێننەوە و وەكو پارتی دیموكراتی كوردستانیش چاومان لەوەیە كورسی ببەینەوە”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە