نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14 ی ئایاری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

لە پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاووتوێ کران.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاراستەی میری قەتەر کرد. هەروەها ستایشی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەری کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ  زیادکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و برەودان بە وەبەرھێنان. هەروەها هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *