نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حاجی كامیل: دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی سه‌ركرده‌یه‌كمانی كوشتووه

حاجی كامیل: دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی سه‌ركرده‌یه‌كمانی كوشتووه

دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پاش بێسەروشوێنكردنی سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بۆ ماوەی ١٨ ساڵ، ئینجا كوشتنی رادەگەیەنن.
حاجی كامیل ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان،به‌ چركه‌ی ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠٠٣وە مەلا عابید، سەركردەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەورامان، لە لایەن دژەتیرۆری یەکێتییەوە،كوژراوه‌.
ڕوونیشی كردەوە: خێزان و منداڵەکانی ساڵانێکی دوور و درێژە چاوەڕێی گەڕانەوەی باوکیان دەکەن، بەڵام بەداخەوە دوای ئەو ھەموو چاوەڕوانییە، ئاگادار کراینەوە کە مەلا عابید لە ژیاندا نەماوە“.
زانیاری کوڕی مەلا عابید پێشتر لە لێدوانێکدا، گوتوویەتی، لە چەند لایەکەوە بەڵێن بە باوكی دراوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و حەقیان نابێت بەسەریەوە، دواتر بەرپرسانی باڵای یەكێتی داوای ئەوەیان لێ كردووە لە رووی هەواڵگرییەوە هاوكارییان بكات، ئەویش رەتی كردۆتەوە، بۆیە لە دوایین دانیشتندا كە لە ڕۆژی ٢١ی ٧ی ٢٠٠٣ لەگەڵ ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی ئەنجامی داوە، مەلا عابید لە لایەن هێزێكی دژەتیرۆری یەكێتییەوە دەستگیر دەكرێت و بێسەروشوێن دەكرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *